جۆكۆڤیچ سەركەوتنی بۆ قۆناغی پێش كۆتایی بەدەستهێنا

لە ركابەرییەكانی یاری تێنسی سەر زەوی ئۆڵمپیادی تۆكیۆی 2020، جۆكۆڤیچی سڕبی لە نیشیكۆری ژاپۆنی بردەوە و سەركەوتنی بۆ قۆناغی پێش كۆتایی بەدەستهێنا.

یارییەكەی جۆكۆڤیچ و نیشیكۆری لە قۆناغی چارەكی كۆتایی تێنسی سەر زەوی ئۆڵمپیاد بوو بەوەش یاریزانە سڕبییەكە خۆی گەیاندە قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتێییەكە.

لە ئێستادا جۆكۆڤیچی پێشەنگی ڕیزبەندی باشترین یاریزانانی تێنسی جیهانی گرتووە، لەو یارییەشدا بە دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر سەركەوتنی تۆماركرد، بەجۆرێك ئەنجامی كۆمەڵەكان شەش بە دوو و شەش بە سفر بوون.

جۆكۆڤیچی 34 ساڵ، شانبەشانی پابلۆ بۆستای ئیسپانی و كارین خاشانۆڤی ڕوسی سەركەوتنیان بۆ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتییەكە بەدەستهێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا