پەكەكە هۆشدارییەكی توند دەداتە پارتی

پۆڵەتیک پرێس

هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) هۆشداری توند دەداتە پارتی دیموكراتی دیموكراتی كوردستان داوا دەكات چارەنوسی گەریلاكانیان بۆ ئاشكرا بكات كە لە 26ی ئەم مانگەدا لە ناوچەی یەكی سەر بە خەلیفان پەڕیونەتەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە” دەستەیەكی بچوك لە گەریلاكانمان، كە لەسەر ئەركی خۆیان بوون لە ناوچەیەكەوە بڕۆن بۆ ناوچەیەكی تر، دوای ئەوەی گەیشتوونەتە ناوچەیەكی خەلیفان، لە 26ی ئەم مانگەوە پەیوەندیان لەگەڵ ئێمەدا پچڕاوە”.
ئاماژەی بەوەشكردووە” بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستمان كەوتووە لە خەڵكی ناوچەكەوە هێزەكانی سەر بەپارتی دیموكراتی كوردستان، ئەو دەستەیە گەریلاكانیان گەمارۆداوە و هێرشیان كردووەتە سەریان و هەندێك لە هەڤاڵانمان شەهیدبوون”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەیاندا ئەوەشیان خستووەتەڕوو، هیچ مانایەكی نییە، كە دەستەیەك تەنها بەوێدادە ڕۆن گەمارۆ بدرێن و هێرش بكرێتە سەریان و ئەو دۆخە قبوڵ ناكرێت”.

هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەكەشدا جەخت دەكاتەوە لەوەی، پێش ئەوەی زۆر گوشار لە سنوورەكانی دان بە خۆداگرتن بكرێت، چاوەڕێین پەدەكە لەبارەی چارەنووسی ئەو هەڤاڵانەوە بۆ ئێمە و ڕای گشتی، نەك بە چەواشەكارانە و پێچەوانە، بەڵكو بە شێوەیەكی دروست زانیاری بڕواپێكراو و متمانە پێكراو بڵاوبكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا