هواوی زانیاری لە بارەی مۆبایلە نوێیەکەی بڵاو دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

هواوی ئاشکرای دەکات مۆبایلی نۆڤا ٨ ئێس ئی لایف، دەخاتە بازاڕەکانی چینەوە، مۆبایلەکە سێ کامێرای هەیە لە ڕووکاری دەرەوە چارەسەرکەری کایرین ٧١٠ئەی، بە نرخی ٢٩٢ دۆلاری ئەمریکی.

مۆبایلی نۆڤا ٨ ئێس ئی، شاشەکەی لە جۆری ئێڵ سی دیە، بە پێوانەت ٦.٦ ئینج، بە کوالیتی ئێف ئێچ دی پڵەس وێنە پێشان دەدات، کامێرای سێڵفیەکەی دیقەی ١٦ مێگاپێکسڵە.

مۆبایلەکە چارەسەرکەری کایریب ٧١٠ ئەی تێدایە، ڕامەکەی ٨ گێگابایتە، میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە.

سێ کامێرای لە ڕووکاری سەرەکیدا هەیە، یەکەمیان بە دیقەی ٤٨ مێگاپێکسل دوو هەستەوەرەکەیتر بە دیقەی ٢ مێگاپێکسڵ، بە کوالێتیەکی زۆر باش ڤیدیۆ تۆمار دەکات بە گرتەی ماکرۆ.

خێرایی باتری مۆبایلەکە ٤هەزار میلی ئەمپێرە، توانای ٤٠ واتە، بە سیستمی ئەندرۆید ١٠ کار دەکات.

مۆبایلەکە بە ڕەنگی ڕەش و زیوی دروست کراوە، نرخەکەی دەگاتە ٢٩٢ دۆلاری ئەمریکی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا