كازمی وادەی كۆتایهاتنی ئەركی هێزەكانی ئەمریكای لە عێراق راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە، واشنتۆنی بەجێهێشت و گەڕایەوە عێراق سەردانەكەشی بە سەركەوتوو ناوبرد كرد، هاوكات وادەی كۆتایهاتنی ئەركی هێزەكانی ئەمریكای لە عێراق ئاشكراكرد.

كازمی لە تویتێكدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، سەردانەكەی سەركەوتوو بووەو دەربارەی پرسەكانی ئابوری و سیاسی و كلتوری گفتوگۆیان كردووە، هەروەها رێكەوتنێكیان لەبارەی گواستنەوەی پەیوەندییە ئەمنییەكانی نێوان هەردوو وڵات واژۆ كردووە، ئەوەش بەمەبەستی كۆتاییهێنان بە ئەركی هێزی شەڕكەری ئەمریكا لە كۆتایی ئەمساڵدا.

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە فەرمی ڕێكەوتنێكیان واژوو كرد، بۆ كۆتایی هێنان بە ئەركە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق لە كۆتایی ساڵی ٢٠٢١دا، ئەمەش دوای زیاتر لە ١٨ ساڵ لە ناردنی سەربازانی ئەمریكا بۆ عێراق.

لە ئێستادا نزیكەی دوو هەزار و ٥٠٠ سەربازی ئەمریكا لە عێراقدان، ئەركیان بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە، بەڵام دواتر ئەركەكانیان دەگۆڕێت و راهێنان بە سوپای عێراق دەكەن.

لە ماوەی رابردودا شاندێكی باڵای عێراق بەسەردانێك گەشتنە ئەمریكاو لەگەڵ بایدن سەرۆكی ئەمریكاو بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆبونەوە، ئامانجی سەردانەكەش پرسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بوو لە عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا