بەرشەلۆنە گرێبەستێكی دیكەی راگەیاند

یانەی‌ بەرشەلۆنەی ئیسپانی گواستنەوەی‌ ئەنتۆنیۆ ئاراندای‌ یاریزانی‌ لاوی‌ هێڵی‌ ناوەندی‌ یانەی‌ غەڕناتەی‌ بۆ ریزەكانی‌ راگەیاند.

یانەی بەرشەلۆنە لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردووە، گربەستێكی ئازادیان لەگەڵ ئاراندای واژۆ كردووە، چونكە پێشتر گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی غەرناتە كۆتایی هاتبوو.

باس لەوەشكراوە، گرێبەستی ئەو یاریزانە تا ساڵی 2023 دەبێت و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی‌ گرێبەستەكەش‌ 50 ملیۆن یۆرۆیە.

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەیاندا بەرشەلۆنە ئاماژە بەوەدەكات، سزای هەڵوەشاندنەوەی‌ گرێبەستەكە‌ 100 ملیۆن یۆرۆیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا