روسیا بەسەر بەرازیلدا سەركەوت

لە یارییەكانی بالەی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ هەڵبژاردەی روسیا توانی سەركەوتن بەسەر بەرازیلدا تۆمار بكات، هاوكات ئەمریكا و ئیتاڵیا و پۆڵەندا بردنەوەیان بەدەستهێنا.

لە یاریەكەدا هەڵبژاردەی رووسیا ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و بەئەنجامی سێ گێمی بێ بەرامبەر بردنەوەی بەسەر بەرازیلدا بەدەستهێنا.

لە یارییەكی دیكەدا هەردوو هەڵبژاردەی ئەمریكا و تونس بەرامبەر بەیەك یارییان كردو ئەمریكا بە سێ گێم بەرامبەر بە گێمێك یارییەكەی بردەوە.

لەلایەكی دیكەوە، هەڵبژاردەی پۆڵەندا بە سێ گێم بەرامبەر گێمێك لە ڤەنزوێلای بردەوە و ئیتاڵیاش بەهەمان ئەنجام بەسەر ژاپۆندا سەركەوت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک