ئەمریكا سزای بەسەر چەندلایەنێكی سوریادا سەپاند

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای بەسەر هەشت كەس و 10 لایەنی سوریا سەپاندووە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە28/7/2021 وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ژمارەیەك كەس و لایەنی سوریادا سەپاندووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەشت كەس و 10 لایەن لە لیستی سزادراوەكانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بوون و ئەمڕۆ سزایان بەسەردا سەپێندراوە.

بەرپرسێكی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا هۆكاری سزاكەی ئەوەگەڕاندووەتەوە، بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر لەسوریا و هەروەها فشارێكیشە بۆ سەرحكومەتی سوریا.

بەرپرسەكەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئاشكراشیكردووە، ئەو لایەنانەی سزادراون بەشێك بوون لە دەزگای هەواڵگری گشتی و سەربازی سوریا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا