وەزیری كارەبا: ئه‌و كاره‌بایه‌ی بۆ كه‌ركوك و موسڵ دەڕوات هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ كاره‌بای هه‌رێمەوە ‌نییه‌

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستا رایدەگەیەنێت، بەراورد به‌ دوو ساڵی ڕابردوو، به‌رهه‌مهێنانی مێگاواتی كاره‌با، 747 مێگاوات زیادی كردووه‌ و تێچووه‌كه‌شی كه‌متر بووه‌ته‌وه‌.

كەمال محەمەد سالح ، وەزیری کارەبای هەرێم، ئەوەشی راگەیاندووە ئه‌و كاره‌بایه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌باوه‌، بۆ كه‌ركوك و موسڵ ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ كاره‌بای هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ نییه‌.

بەوتەی وەزیری كارەبای هەرێم، به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانی تایبه‌ت به‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با، زیاتر له‌ 300 ملیۆن دۆلار بۆ حه‌زێنه‌ی حكومه‌ت گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشداوە، له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا له‌ بواری دابه‌شكردنی كاره‌با 470 پڕۆژه‌ به‌ گوژمه‌ی 65 ملیار دینار ئه‌نجامدراون.

وتەكانی وەزیری كارەبای هەرێم لەكاتێكدایە بارودۆخی پێدانی كارەبای نیشتمانی بەهاوڵاتیان لەئاستێكی خراپ دایە، ئەوەش نیگەرانی لای بەشێكی زۆری هاوڵاتیان دروستكردووە و هاوڵاتیانیش بەردەوام لەناوجەجیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی نەبوونی كارەبای نیشتمانی و زۆری كارەبای مۆلیدەی ئەهلی ناڕەزایی دەردەبڕن و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا