هاوپەیمانان 60 هامەر پێشكەشی پێشمه‌رگه‌ دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کاروانێکی دیکەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە هەرێمی كوردستان، کە لە زیکەی 60 هەمەڕ، بارهەڵگر و ئەمبوڵانس پێکهاتووە.

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “ئەمڕۆ چوار شەممە 28ی تەموزی 2021، لەدرێژەی ئەو کۆمەک و هاوکاریانەی هاوپەیمانان پێشکەش بەهێزی پێشمەرگەی کوردستانی دەکەن، كاروانێكی دیكە لەو هاوکاریانە گەیشتنە دەست هێزەکانی پێشمەرگە.

وتیشی “هاوكارییەكان لە نزیکەی 60 هەمەڕ، بارهەڵگر و ئەمبوڵانس پێكهاتوون، ئەو هاوكاریانەش بەردەوام دەبن بۆ تێکشکاندنی داعش”.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوو رۆژی رابردووشدا کاروانێکی دیکەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە هەرێمی كوردستان، کە لە چەک و کەرەستەی سەربازی و تۆمبێل پێکهاتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا