سامسۆنگ پادێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتی پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ ئامێرێکی زیرەکی نوێ بەناوی گالاکسی تاب ئێس8 ئاڵترا بەتایبەتمەندی نوێ و پێشکەوتوو بەرهەم دەهێنێت.

ئامێری گالاکسی تاب ئێس8 ئاڵترا شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 14.6 ئینج و دیقەی پیشاندانی 1800/3200 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ600ی تێدابەکارهاتووە.

ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی سێ جۆرە 128 یان 256 یان 512 گێگابایتە، چوار بڵنگۆی دەنگی هەیە، دوو کامێرای لە بەشی دواوە بەدیقەی(13+5) مێگاپێکسڵ هەیە، کامێرا سیڵفیەکەی دوو هاوێنەی بەدیقەی(8+5) مێگاپێکسڵ هەیە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 12000 میلی ئەمپێرە، بڕیارە ئامێرەکە بەنرخی 1320 دۆلار بەردەست بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا