وەزیری تەندروستی ئامادە نییە مامەڵە لەگەڵ نەخۆشخانەی قەڵادا بكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، ماوەی سێ مانگە ئەو موچەیەی کە هاوسەرۆکانی یەکێتی بۆ کارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵا دابینیان دەکرد راگیراوە و لە ئێستاشدا وەزیری تەندروستی زۆر خەمساردانە مامەڵە لەگەڵ ئەو نەخۆشخانەیەدا دەکات.

جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، نەخۆشخانەی قەڵا لەگەڵ سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن خێرخوازانەوە دروست کرا و لەسەرەتادا ژمارەیەکی زۆر کارمەندی تەندروستی خۆبەخشانە لە نەخۆشخانەکە کاریان کرد، دواتر لەبەر دابین نەکردنی میلاک لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە لەلایەن ھاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە موچەی مانگانە بۆ 131 کارمەند دابینکرا و لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی تەندروستی گرێبەستی بۆ 30 کارمەندی تری نەخۆشخانەکە کرد، لەماوەی سێ مانگی رابردوودا موچەی ھاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان راگیراوە کارمەندان بە خۆبەخشانە درێژەیان بە خزمەت داوە.

دەشڵێت، ئێمەش ئەمڕۆ لە پەراوێزی کۆبونەوەی لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا، ویستمان بارودۆخی خراپی نەخۆشخانەی قەڵا بگەیەنین بە وەزیری تەندروستی، بەڵام ئەو زۆر خەمساردانە و بێباکانە لە بابەتەکەی روانی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “وەزیری تەندروستی دوور لە ئەتەکێت و بێ حسابکردن بۆ ئیدارەی گەرمیان و نەخۆشخانەی قەڵا کە نەخۆشخانەیەکی سەر بە وەزارەتەکەیەتی وەڵامی دایەوە و پێی وتین، ئەوە پێشتر بە کاری حزبی کراوە و ئامادە نەبوو زیاتر گوێ بگرێت و لە کێشەکانی نەخۆشخانەی قەڵا تێبگات، تەنانەت هەوڵ و ماندونی سەرجەم کارمەندانی قەڵای بە کەم سەیر کرد و بە حزبی ناوی بردن.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئاماژە بەوەشدەكات،، ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت کارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵا دەڕۆنە ماڵەوە، بەمەش نیوەی نەخۆشخانەکە بە تەواوی دادەخرێت و مەترسی لەسەر ژیانی توشبوان دروست دەبێت.

راگەیەندراوێک لە ئیدارەی گەرمیانەوە لەسەر موچەی کارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵا:

نەخۆشخانەی قەڵا لەگەڵ سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن خێرخوازانەوە دروست کرا و لەسەرەتادا ژمارەیەکی زۆر کارمەندی تەندروستی خۆبەخشانە لە نەخۆشخانەکە کاریان کرد، دواتر لەبەر دابین نەکردنی میلاک لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە لەلایەن ھاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە موچەی مانگانە بۆ 131 کارمەند دابینکرا و لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی تەندروستی گرێبەستی بۆ 30 کارمەندی تری نەخۆشخانەکە کرد، لەماوەی سێ مانگی رابردوودا موچەی ھاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان راگیراوە کارمەندان بە خۆبەخشانە درێژەیان بە خزمەت داوە.

ئێمەش لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمانەوە ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر لە پەراوێزی کۆبونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەی کۆرۆنا، ویستمان بارودۆخی خراپی نەخۆشخانەی قەڵا بگەیەنین بە وەزیری تەندروست و پێمان راگەیاند کە ئەو ژمارە کارمەندەی نەخۆشخانەی قەڵا گرێبەستیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ھەیە بەڵام موچەکانیان لەلایەن ھاوسەرۆکانەوە دابین کراوە و ئێستا راگیراوە موچەیان، بەڵام وەزیری تەندروستی زۆر خەمساردانە و بێباکانە لە بابەتەکەی روانی و دور لە ئەتەکێت و بێ حسابکردن بۆ ئیدارەی گەرمیان و نەخۆشخانەی قەڵا کە نەخۆشخانەیەکی سەر بە وەزارەتەکەیەتی وەڵامی دایەوە و پێی ووتین، ئەوە پێشتر بە کاری حزبی کراوە و ئامادە نەبوو زیاتر گوێ بگرێت و لە کێشەکانی نەخۆشخانەی قەڵا تێبگات، تەنانەت ھەوڵ و ماندونی سەرجەم کارمەندانی قەڵای بە کەم سەیر کرد و بە حزبی ناوی بردن.

ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت کارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵا دەڕۆنە ماڵەوە، بەمەش نیوەی نەخۆشخانەکە بە تەواوی دادەخرێت و مەترسی لەسەر ژیانی توشبوان دروست دەبێت. ئەوکاتە پێویستە نەخۆش لەکەلارەوە بۆ سلێمانی بگواسرێتەوە لەکاتێکدا نەخۆشخانەکانی سلێمانی خۆیان لۆدیان لەسەرە، بۆیە ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان داوا لە بەڕێز بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەین لەپێناو پاراستنی ژیانی توشبوانی کۆرۆنا لە گەرمیان و ئاوڕدانەوە لە گەرمیانیەکان، بەردەوامی بدات بە پێدانی موچەی ئەو کارمەندانەی نەخۆشخانەی قەڵا، لێرەشەوە دڵنیایی دەدەین بەھاوڵاتیانی خۆشەویستی سنوری ئیدارەی گەرمیان، ئێمە لە ھەموو دەرگایەک دەدەین بۆ دابینکردنی موچەی ئەو کارمەندانە و دانەخستنی نیوەی نەخۆشخانەی قەڵا.

جەلال نوری
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا