هێزەئەمنیەكان لەچەند ناوچەیەك ئۆپەراسیۆنێك بۆ سەر داعش دەستپێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیس و سوپای عێراق‌و چەكدارانی حەشدی شەعبی دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێك بۆ سەر چەكدارانی داعش لەپارێزگای دكەركوك و قەزای دووز خورماتوو كرد.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تەموز لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزە ئەمنییەکان لە سنوری كەركوك، سەڵاحەدین و قەزای خورماتوو دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێك كردووە، بەمەبەستی گەران و پاكردنەوەی سنورەكان لە پاشماوەكانی داعش.

لە ئۆپەراسیۆنەكەدا، هێزەكانی پۆلیس و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بەشدارییان كردووە، ئۆپەراسیۆنەكەش بۆ گێڕانەوەی ئارامییە لەناوچەكەداو چەند ناوچەیەكی تریش دەگرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا