مۆتۆرۆلا مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای مۆتۆرۆلا مۆبایلی مۆتۆرۆلا ئێدج بە تایبەتمەندیەکی زۆر و پێشکەوتوو بەرهەم دەهێنێت.

مۆبایلی مۆتۆرۆلا ئێدج کێشەکەی 188 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2340/1080 پێکسڵ و شەپۆی 90 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم7250 سناپ دراگۆن765 جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ620ی تێدابەکارهاتووە.

ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان شەش گێگابایتە، میمۆریەکەیشی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(64+8+16) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 25 مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید10 کاردەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە، بەڕەنگەکانی ڕەش و ئەرخەوانی بەردەستە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا