بەرازیل شكستی بە ئەرجەنتین هێنا

لە بەردەوامی ركابەرییەكانی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆی 2020، لە یاری بالەدا هەڵبژاردەی بەرازیل توانی بە سێ كۆمەڵە بەرانبەر بە كۆمەڵەیەك لە ئەرجەنتین بباتەوە.

هەر لە سەرەتاوە یارییەكە گەرموگوڕییەكی زۆری بەخۆیەوە بینی، بەتایبەت ئەرجەنتین زۆر بەهێز دەركەوتن بەجۆرێك دوو گێمی سەرەتای یارییەكەیان لە بەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێهێنا.

لە یارییەكە ئەرژەنتین سەرەتایەكی بەهێز و چاوەڕوان نەكراوی دەست پێكرد، چونكە بەرازیل پاڵەوانی ئۆڵۆمپی رابردووەو لە مانگی رابردووش نازناوی جامی جیهانی بردەوە.

دواتر بەرازیل باشتر خۆیان رێكخستەوەو توانیان بەتەواوی كۆنتڕۆڵی یارییەكە بكەن، بەشێوەیەك سێ گێمی كۆتایی یارییەكەیان بردەوەو سەركەوتنێكی گەورەیان بەسەر ركابەرەكەیاندا تۆماركرد.

لە ئێستادا بەرازیل سێ یاری ماوە بەرامبەر بە روسیا و ئەمەریكا و فەڕەنسا، ئەرژەنتینیش سێ یاری ماوە بەرامبەر بە فەرەنسا و تونس و ئەمەریكا.

لەهەر كۆمەڵەیەك چوار هەڵبژاردە سەردەكەون بۆ قۆناغی هەشتەم، لە ئێستادا روسیا لەم كۆمەڵەیە پلەی یەكەمی ریزبەندی گرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا