نرخی مریشک و زیانی کێڵگە پەلەوەرییەکان زیادیانکردووە

پۆڵەتیک پرێس_
کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان هۆکاری گرانبونی مریشک لەبازاڕەکاندا ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی هەشت مانگدا بڕی 25 ملیار دینار زیان بەر خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان کەوتووە.
نازم عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە بڵاوکراوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ پۆڵەتیک پرێس ناردووە،”مریشک نرخی بەوشێوەیە بەرزنەبۆتەوە زیان و زەرەری خاوەن کێڵگەکان پڕکاتەوە، ئەم بەرزبونەوەیەش کاتییە لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکان بە 2هەزار و 400دینار دەفرۆشرێت, لەکاتێکدا 2هەزار و 250دینار بڕی تێچونیەتی”.
راشیگەیاند” تا ئێستا نیوکاسڵ لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکان هەرماوە و ڕۆژانە چەندین مریشک بەهۆیەوە دەمرن و دەبێتە زیان بۆ خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان کە تائێستا زیانی بە %80 کێڵگەکان گەیاندووە”.

نیوکاسڵ تائێستا زیانی بە %80 کێڵگەکان گەیاندووە

ئەوەشی ڕونکردەوە, “لەسەرەتای مانگی سێی ئەمساڵەوە هەتا کۆتای مانگی هەشت بەبڕی 25ملیار دینار زیان بەر خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان کەوتووە.
جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان دەشڵێت” بەتەنها پارێزگای سلێمانی ساڵانە بڕی 250 بۆ 300 هەزار تۆن مریشکی زیندوو بەرهەم دەهێنین بەبەڵگەو داتا ئەوە دەسەلمێنین، بۆیە داواکارین لەهەموو لایەنەکان و ڕاگەیاندنەکان پشتیوانی ئەم کەرتی ناوخۆییە بکەن و نەیەڵن توشی داڕمان ببن”.
ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، لە ئێستادا حکومەتی هەرێم نرخی گومرگی لەسەر هێلکەی تروکاندن بەرز کردۆتەوە کەئەمەش هۆکارێکی ترە بۆ گرانبونی نرخی مریشک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا