پۆڵەتیک پرێس
خواردنی ڕۆژانە بەشێوەیەکی ئەرێنی یاخود نەرێنی کاریگەری لەسەر تەندروستی هەیە، هەندێک خواردن رێگری لە هەوکردنەکان دەکەن و هەندێکی دیکەش هەوکردنەکان زیاد دەکەن بۆیە پێویستە لێی دووربکەویتەوە.
ئەو خواردنانەی هەوکردنەکان زیاد دەکەن:
-ئاردی سپی
بەشێکی زۆری کەسەکان ئاردی سپی بەکاردەهێنن بۆ دروستکردنی نان، کاربۆهیدراتی تێدایە زیادەڕەوی کردن لە خواردنیدا دەبێتە هۆی هاوسەنگ نەبوونی شەکری خوێن، ئارد سپی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی کرداری هەرس زیاد دەکات بەتایبەتی هەوکردنی ڕیخۆڵە و گەدە.
-زەیت
زەیت یەکێکە لەو مادانەی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر زیاد کردنی هەوکردنەکان هەیە، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی خوێنەبەر و جەڵتەی دڵ و مێشک زیاد دەکات.
-شیرینیەکان
هەندێک لە خواردنەکان ڕێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە دەبێتە هۆی هەوکردنەکان، بۆیە پێویستە واز لەو خواردنانە بهێنرێت.
-خواردنە سوورەکراوەکان
خواردنە سوورەکراوەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە زیانی هەیە و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیە جیاوازەکان و شێرپەنجە زیاد دەکات.
-خوێ
زیادەڕەوی کردن لە بەکارهێنانی خوێ دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشیەکانی گورچیلە، دڵ و جگەر، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە.
-گۆشتی لەقتونراو
گۆشتە لەقتونراوەکان دەبێتە هۆی دروستبوونی هەوکردنەکان چونکە مادەی پارێزگاری شێرپەنجەیی تێدایە وەک نیترات و نیتریت.