پۆڵەتیک پرێس
بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گرتە ڤیدیۆیەکیان بڵاو کردەوە، تیایدا دەردەکەوێت هاوڵاتیەکی یەمەنی ڕزگار دەکەن لە ناوەڕاستی زریان و لافاوێکدا.
ئەوەی ڤیدیۆکەی بڵاوکردەوە وتی، ئەو هاوڵاتیە لە ناوەڕاستی زریان و لافاوەکەدا گیری خواردبوو، یلە یەکێک لە ناوچەکانی پارێزگای حەزرموت.
لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، ئەو کەسەی کەوتۆتە ناو ئاوەکەوە، لە کۆمەڵێک کەسی وەستاو نزیک بۆوە لە ڕێگەی پەتێکەوە ڕزگاریان کرد.