بەهۆی ڕەتکردنەوەی ڤاکسین دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا مرد

پۆڵەتیک پرێس

هاوڵاتیەکی ئەمریکی بەناوی ستیڤن هارمۆن لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا دوای ئەوەی بەردەوام گاڵتەی بە وەرگرتنی ڤاکسین دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەهات، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو دواتر مرد.

هارمۆن بە توندی وەرگرتنی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەتدەکردەوە، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر گاڵتەی بە وەرگرتنی ڤاکسینەکە دەکرد و وتی زیاتر متمانەی بە ئینجیل هەیە وەک لە پزیشکەکان.

هارمۆن پێش مردنی دەیناڵاند بەدەست هەوکردنی سییەکان و ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لە نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی لۆس ئەنجلەس خەوێندرا، لەگەڵ ئەو هەموو ئازار و ناڕەحەتیەی ڤایرۆسەکە سوور بوو لەسەر ئەوەی ڤاکسینەکە وەرنەگرێت و دەیوت ئیمانەکەی دەیپارێزێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا