هەفتەی داهاتوو ڤاران گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد واژۆ دەكات

هەردوو یانەی ریاڵمەدریدو مانچستەر یوناتید لەسەر گواستنەوەی رافائیل ڤاران گەیشتنە رێككەوتن و بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەو یاریزانە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەكە واژۆ بكات.

میدیا ئیسپانییەكان بڵاویانكردەوە، ریاڵ مەدرید بۆ دەستبەرداربوون لە ڤاران لەگەڵ مانچستەر یونایتدا گەیشتووەتە ڕێكەوتنی كۆتایی.

ئاماژە بەوەشكراوە، ڤاران بە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەكەی واژۆ دەكات.

ماوەی چەند مانگێكە رافائیل ڤاران و یانەی ریاڵمەدرید لەسەر نوێكردنەوە یان رۆشتنی لە یانەكە لە گفتوگۆدان، بەڵام نەگەشتنە رێككەوتن، چونكە ئەو یاریزانە داوای دەكرد موچەكەی بۆ زیادبكرێت، بەڵام ریاڵمەدرید بەو داوایە رازی نەدەبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا