مەكتەبی سیاسی یەكێتی: هاوپەیمانی یەكێتی و گۆڕان بە دەستكەوتێكی گرنگ دەزانین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەكتەبی سیاسی یەكێتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لەبزوتنەوەی گۆڕان دەكات و رایدەگەیەنێت: ئەم یادەش لەسەروبەندی نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، گرێدانی هاوپەیمانیی كوردستان لەنێوان هەردوولاماندا، بەدەستكەوتێكی گرنگ دەزانین بۆ یەكخستنەوەی هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە بەغدا لەژێر یەك چەتری كوردستانیدا.

مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەشی راگەیاندووە، ئەمساڵ لەكاتێكدا یادی دامەزراندنی بزوتنەوەكەتان دەكەنەوە، عیراق و ناوچەكە بە هەلومەرجێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت، بۆیە وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەبایی و هاوهەڵوێستیی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و یەكڕیزیی گەلەكەمان، بەپێویستییەكی مێژووی قۆناغەكە دەزانین.

پیرۆزبایی

بەڕێزان/رێكخەری گشتی و خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان

سڵاوێكی گەرم…

بەبۆنەی یادی 12 ساڵەی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستەدەكەین، لەڕێگای ئێوەشەوە پیرۆزبایی لە هەموو تێكۆشەران و ئەندامان و لایەنگرانتان دەكەین.

هەر لەم یادەدا، سڵاو و دروود دەنێرین بۆ رۆحی پاكی رەوانشاد كاك نەوشیروان رێكخەری پێشووی گۆڕان، كە نیو سەدە تەمەنی خۆی بۆ خەبات لەپێناوی سەرفرازیی و رزگاریی گەلی كوردستاندا تەرخانكرد.

ئەمساڵ لەكاتێكدا یادی دامەزراندنی بزوتنەوەكەتان دەكەنەوە، عیراق و ناوچەكە بە هەلومەرجێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت، بۆیە وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەبایی و هاوهەڵوێستیی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و یەكڕیزیی گەلەكەمان، بەپێویستییەكی مێژووی قۆناغەكە دەزانین.

لەم یادەشدا، كە لەسەروبەندی نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە، گرێدانی هاوپەیمانیی كوردستان لەنێوان هەردوولاماندا، بەدەستكەوتێكی گرنگ دەزانین بۆ یەكخستنەوەی هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە بەغدا لەژێر یەك چەتری كوردستانیدا.

جارێكی تر پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
25/7/2021

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا