نەبوونی دەست و قاچ لە ژیانی ئاوارەیدا

پۆڵەتیک پرێس_

محەمەد-ی تەمەن 14مانگ کە منداڵێکی پارێزگای ئیدلب-ە، بەهۆی ئەوەی هەر لە لەدایکبوونەوە دەست و قاچی نەبووە چاوەڕێی هاوکاری دەکات.

محەمەد لەگەڵ خێزانەکەی لە کەمپێکی پەنابەراندا لەناو چادرێکدا دەژی و لە بارودۆخێکی زۆر خراپدا هەوڵی مانەوە لە ژیاندا دەدات, باوکی محەمەدی بچوک دەڵێت، کە کوڕەکەی بەبێ دەست و قاچ لەدایکبووە و بەم هۆیەوە بەردەوام پێویستی بە چاودێری هەیە.

باوکی منداڵەکەش بەهۆی برینداربوونی قاچی لە هێرشەکانی سوپای ئەسەد-دا تووشی گرفتی رۆیشتنبووە و ناتوانێت کار بکات. بەهۆی سەختی ژیانییەوە ناتوانێت شیر و دەرمان بۆ کوڕەکەی بکڕێت بە تایبەتی بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا نرخی دەرمان لە سووریا زۆر گرانە، لە ئێستادا ئاواتی گەورەی باوکی محەمەد ئەوەیە کوڕەکەی ببێتە خاوەنی دەست و قاچی دەستکرد و بتوانێت وەک منداڵانی دیکە ژیانی رۆژانەی خۆی بەڕێوە ببات.

سووریا.. ژیانی سەختی منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت

وێنەکان : A.A

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا