پۆڵەتیک پرێس
ڕۆژنامەکان جەخت لەوە دەکەنەوە ڕۆدنی جەیمس ئالکالا کە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو لە تەمەنی 77 ساڵیدا و لە زیندان مرد.
ڕۆژنامەیەک دەڵێت: ڕۆدنی جەیمس ئالکالا بە بکوژی ڕۆمانسی ناسراوە بەهۆی ئەوەی دوای یەکەم بەریەککەوتنی سۆزداری لەگەڵ خانماندا کوشتونی لەنێو قوربانیانیشدا کچێکی تەمەن 12 ساڵ هەبووە، ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئالکالا یەکێک بووە لەو تاوانبارە بەناوبانگانەی کە لە ڕۆژنامەکانەوە لەسەری دەنووسێت و ڕۆژنامەکانیش بەدوای هەواڵەکانی دەکەون وەک یەکێک لە بەناوبانگترین تاوانە سەیر و سەمەرەکان کە لە مێژووی کالیفۆرنیادا تێپەڕبووە.
ڕۆدنی جەیمس ئالکالا ساڵی 1978 بەشداری بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی بەناوبانگی بەریەککەوتنی سۆزداری کرد، وەک فۆتۆگرافێکی پڕۆفیشیناڵ بەشداری کرد و لەڕاستیدا کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ یەکێک لە کچەکاندا بردەوە، بەڵام لەو کاتەدا کچەکە ڕەتیکردەوە لەگەڵی بچێت بۆ کۆبوونەوەیەکی ڕۆمانسی و بە ترسناک و نامۆ وەسفی کرد.
دوای ماوەیەک کوشتنی چەند ژنیک ئاشکرا بوو کە تێیدا ئالکالا تاوانبارکرا، لە لێکۆڵینەوەکاندا ئاشکرابوو ئالکالا دوای یەکەم بەریەککەوتنی ڕۆمانسی لەگەڵ خانماندا ڤیدیۆی کوشتن و دەستدرێژی کردنە سەریانی تۆمارکردوە، بەهۆی پشکنینی DNAەوە ئاشکرا بوو کە بکوژەکەیە.
ڕۆژنامەکان جەختیان لەوەش کردەوە کە تاوانبارە بە کوشتنی 130 ژن لە تەواوی ویلایەتە یەکگرتوەکان بەڵام دادگای کرا لەسەر کوشتنی نۆ کچ کە تەمەنیان لەنێوان 12 بۆ 28 ساڵدا بوو، لێکۆڵەری پۆلیسی لۆس ئەنجلەس دەڵێت: تاوانبار ئالکالا کێشەی دەروونی لە پلەی یەکدا هەیە.