مەسرور بارزانی: موچە بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “لەم مانگەوە لێبڕینی موچە کۆتایی دێت و موچەی فەرمانبەران بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت”.

وتیشی “سوپاسی خۆڕاگری هاوڵاتیانی هەرێم دەكەم و لەم مانگەشەوە لێبڕینی مووچە نامێن، ئەركی حكومەت تەنها دابەشكردنی موچە نییە، هیوادارین بەغدا بەردەوام بێت لە ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان”.

لای خۆشیەوە سەمیر هەورامی، وتەبێژی سەرۆكی حكومەت رایگەیاند “ئە‌نجومە‌نی باڵای ئابوری ھە‌رێم بە‌سە‌رۆكایە‌تی سە‌رۆكی حكومە‌ت و جێگری سە‌رۆكی حكومە‌ت كۆبوویە‌وە‌ و لەو كۆبونەوەیەدا بڕیاردرا موچە‌ی موچە‌خۆرانی ھە‌رێمی كوردستان بە‌تە‌واوە‌تی تە‌مویل بكرێت و ھیچ بڕە‌ پارە‌یە‌كی لێ كە‌منە‌كرێتە‌وە‌”.

دەشڵێت “ئە‌م بڕیارە‌ی حكومە‌تی ھە‌رێم، پاش ئە‌وە‌ دێت كە‌ حكومە‌تی عێراق لە‌سە‌ر بنە‌مای یاسای بودجە‌ی ٢٠٢١ی عێراق بڕە‌ پارە‌یە‌ك كە‌ ٢٠٠ ملیارە‌ وە‌ك سلفە‌ی دارایی بۆ ھە‌رێم بنێرێت، ھە‌روە‌ھا رێكخستنە‌وە‌ و زیادبوونی داھاتی ناوخۆی ھە‌رێمیش ھۆكار بوو بۆ تە‌مویل كردنی تە‌واوە‌تی موچە‌”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا