سودەکانی مەگنسیۆم بۆجەستە

پۆڵەتیک پرێس

مەگنسیۆم یەکێکە لە کانزا گرنگەکان بۆ تەندروستی ئێسک و جەستە بە شێوەیەکی گشتی، جەستە سودێکی زۆری لێ دەبینێت ئەگەر لە ڕۆژێکدا ١٠٠ میلی گرام وەرگرێت.

شارەزایانی بواری خۆراک ئاماژە بەوە دەدەن، کەمی کانزای مەگنسیۆم لەجەستەدا ئەگەری توشبوونی بە نەخۆشیەکانی، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و تێک چوونی ئێسکەکان و نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارەکان و شەکرە زیاد دەکات.

مەگنسیۆم یارمەتی ڕێکخستنی ئاستی کالسیۆم ڤایتامین دی دەدات، بەپێی زانستە پزیشکیەکانیش کالسیۆم و ڤایتامین دی ئێسک بەهێز دەکەن، پارێزگاری لە پیربوونی پێش وەختە دەکەن.

هەروەها پسپۆڕان تیبینی ئەوەیان کردووە، هەندێک کات دڵە کزێ بەهۆی کەمی مەگنسیۆمەوە ڕوو دەدات.

یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئازاری جومگەکان، دۆخی دەروونی باش دەکات لەگەڵ، لەسەر ئێشەی نیوەیی دەتپارێزێت.

ئەو خواردنانەش کە ڕێژەیەکی زۆر مەگنسیۆمیان تێدایە بریتین لە

١-ماسیە چەورەکان وە سەلەمۆن و سەردین

٢-مۆز

٣-سپیناخ

٤-چەرەسات

٥-جەرجیر

٦-ئاڤوکادۆ

٧-شۆفان

٨-شوکولاتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا