كازمی دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی تەقینەوەكەی سەدری ڕاگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت “سەرجەم ئەنجامدەرانی تەقینەوەكەی سەدر ڕوبەڕووی دادگا و گەل دەكرێنەوە و دەبنە پەند بۆ هەموو دەستدرێژیكەرێكی تاوانبار”.

ئێوارەی رۆژی دووشەممەی رابردوو، 19ی ئەم مانگە تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە بازاڕی “الوحیلات” ی ناوچەی سەدری شاری بەغداد ڕوویدا و بەهۆیەوە 30 كەس كوژران و 50ی دیكەش برینداربوون.

مستەفا كازمی لە تویتێكدا كە بە زمانەكانی عەرەبی، كوردی و ئینگلیزی بڵاویكردووەتەوە رایگەیاند “فرمێسك و ژانە دڵی خێزانی شەهیدانی شارۆچكەی سەدر ڕێنیشاندەرمان بوون بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆڕە تیرۆریستییە ترسنۆكانەی كە پلانداڕێژەر و جێبەجێكەری هێرشە تیرۆریستییەكەی بازاڕی الوحیلات بوون”.

دەشڵێت “سەرجەمیان ڕوبەڕووی دادگا و گەل دەكرێنەوە و دەبنە پەند بۆ هەموو دەستدرێژیكەرێكی تاوانبار”.

 

 

May be an image of ‎2 people and ‎text that says "‎مصطفى الكاظمي Al-Kadhimi Mustafa @MAKadhimi دموع ولوعة قلوب أهلنا عوائل شهداء مدينة الصدر كانت طريقنا ومنارتنا لتنفيذ عملية اعتقال كل الشبكة لإرهابية الجيانة التي خططت ونقذت الهجوم الغادرعلى على سوق ،الوحيلات وسيعرضون اليوم أمام القانون وأمام ،شعبنا ويكونون عبرةً لكل معتدٍ باغ أثيم الرحمة لشهداء العراق والقصاص للمجرمين Tweet Translate‎"‎‎

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا