تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی ئای کیو ئۆ ئۆ

پۆڵەتیک پرێس

ماڵپەڕەکانی بواری تەکنەلۆجیا تایبەتمەندی مۆبایلی ئای کیو ئۆ ئۆی نوێ دەخەنەڕوو کە چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەری مۆبایلە نوێیەکانی سامسۆنگ بکات.

مۆبایلی ئای کیو ئۆ ئۆ قەبارەی شاشەکەی 6.7 ئینجە بەدیقەی پیشاندانی 3200/1440 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن888 پڵەسی تێدابەکارهاتووە.

ڕامەکەی 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی 512 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، تا ئێستا کاتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە دیارینەکراوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە سەرەتای مانگی ئابدا بە نرخێکی ڕکابەری ڕابگەیەنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا