رۆژێك بۆ پێدانی ڤاكسین بە مامۆستایان تەرخاندەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا رایانگەیاند: بڕیاردرا مامۆستایان لە پێشینەی چین و توێژەكان بن بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لە راگەیەندراوە هاوبەشەكەدا هاتووە: هەموو ڕۆژانی سێشەممە لە هەفتەدا تایبەت بە مامۆستایان دەبێت بەمەرجێك لە كاتی گەڕانەوەی ناویان ناسنامە یان پشتگیری قوتابخانەی لەگەڵدابێت.

دەقی راگەیەندراوەكە:

ڕاگەیەندراوی هاوبەشی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە پێدانی ڤاكسین بە مامۆستایان
دوابەدوای تاوتوێكردنی بابەتی پێدانی ڤاكسین بە مامۆستایانی خۆشەویست، لەلایەن هەردوو وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردە.

بڕیاردرا بە پێدانی ئەولەویەت بە مامۆستایان بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرجەم سەنتەر و داموودەزگا تەندروستیەكان بەپێی سیستەمی خۆتۆماركردن لە پۆرتاڵی (KURDVAC) یان پێگەی ئەلیكترۆنی:

https://vac.health.digital.gov.krd

بۆئەم مەبەستە هەموو ڕۆژانی سێشەممە لە هەفتەدا تایبەت بە مامۆستایان دەبێت بەمەرجێك لە كاتی گەڕانەوەی ناویان ناسنامە یان پشتگیری قوتابخانەی لەگەڵدابێت.

وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردە

24/7/2021

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا