یاریزانێكی كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان كە وەك یاریزانی هەڵبژاردەی ئێران بەشداری ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆی كردووە توانی لە یاری نیشانە شكێندا مەدالیای زێڕ بەدەستبهێنێت.
جەواد فروغی یاریزانێكی كوردی خەڵكی شاری ئیلامی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ هەڵبژاردەی ئێران یارییدەكات و بەشداریی لە ئۆڵیمپیادی تۆكیۆدا كردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ توانی لە ركابەرییەكانی یاریی نیشانە شكێنی هەواییدا بە دەمانجە لە دووریی 10 مەتر، پلەی یەكەمی ریزبەندی ركابەرییەكە بباتەوە و یەكەم میدالیای بۆ ئێران بەدەستهێنا.
بەوەش یاریزانە كوردەكە مێژوویەكی گەورەی تۆماركرد و بووە یەكەم یاریزان لە مێژووی ئێراندا، بتوانێت لە یاریی نیشانە شكێنیدا میدالیای زێڕ بۆ ئەو وڵاتە بباتەوە.
ئێران بە 66 یاریزان بەشداریی لە ئۆڵیمپیادی تۆكیۆدا كردووە، یەكێك لەو یاریزانانە جەواد فرۆغیی خەڵكی ئیلامە.