پۆڵەتیک پرێس
مۆز یەکێکە لەو میوانەی جگە لەوەی بەتەنها دەخورێت لە چەندین شیرینی و شەربەتەکانی جیهان بەکاردەهێنرێت و سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە.
سوودە تەندروستیەکانی مۆز:
-ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە
-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی یارمەتیدەرە لە بەرهەمهێنانی کۆلاجین ئەمەش یارمەتی تەندروستی پێست دەدات.
-خواردنی مۆز هەستی تێربوون زیاد دەکات و کێش دادەبەزێنێت
-چارەسەری کێشەکانی هەررس و قەبزی دەکات
-ڕێگری لە دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون دەکات
-بەرگری لەش بەهێز دەکات و چارەسەری چەندین نەخۆشی درێژخایەن دەکات
-یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات
-دوودڵی و دڵەڕاوکێی کەم دەکاتەوە