لەسنوری سعودییە داعش پەلاماری سوپای عێراق دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چەكدارەكانی داعش لە قەزای روتبە لە پارێزگای ئەنبار، لەسنوری نێوان عێراق – سعودییە، هێرشیان كردە سەر هێزەكانی سوپای عێراق و لەئەنجامدا كوژراو برینداری لێكەوتەوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراق بەمیدیا عێراقیەكانی راگەیاندووە، گروپە چەكدارەكانی داعش لەناوچەی تەبعاتی قەزای روتبە لەپارێزگای ئەنبار، لەسنوری نێوان عێراق و سعودیە پەلاماری سوپای عێراقیان داوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەئەنجامی ئەو هێرش و پەلاماردانەی داعش بۆ سەر سوپای عێراق دوو سەربازی سوپای عێراق و سەربازێكی حەشدی شەعبی كوژراون و چەكدارێكی داعشیش كوژراوەو ژمارەیەك برینداریش هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا