گفتوگۆكان لە بارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بەردەوامیان هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی لە واشنتن، شاندەكانی عێراق كە لە ئەمریكان، بەردەوام بن لەسەر گفتوگۆ لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق.

ماڵپەڕی عەرەبیە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی 23ی تەمووز كۆبوونەوەكان لە نێوان بەرپرسانی عێراق كە ئێستا شاندەكانی ئەو وڵاتە ئەمریكادان، بەردەوام دەبێت و پرسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق تاوتوێ دەكەن.

باسی لەوەشكردووە، بەرپرسانی هەردولا گفتوگۆ لەبارەی هاوكاریی سەربازیی نێوان هەردوو وڵات بۆ ماوەیەكی درێژ دەكەن.

واشبڕیارە بۆ هەمان مەبەست مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رۆژی دووشەمی داهاتوو بگاتە واشنتۆن و لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكاو بەرپرسانی دیكەی ئەو وڵاتە كۆبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا