ئەمریكا هێرشی ئاسمانی كردە سەر تاڵیبان

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێكی سەربازی ئەمریكی ئاشكرایكرد، لەرێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشیان كردووەتەسەرهێزەكانی بزوتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە، هێرشە ئاسمانییەكان ئەو كەلوپەلە سەربازیانەیان كردوەتە ئامانج كە تاڵیبان توانیبووی دەستیان بەسەردا بگرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، هێرشەكانیان لە رێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئەنجامداوە.

بەپرسەكەی پنتاگۆن باس لەوەدەكات، هێرشەكانیان بەشێك بوون لە ستراتیژیەتی واشنتۆن دژی تاڵیبان.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، پاش كشانەوەی بەشێك لە سەربازانی ئەمریكا لە ئەفغانستان، چەكدارانی تاڵیبان دەستیان بە جموجوڵەكانیان كردەوەو بەشێكی زۆر لە ناوچەكانی ئەو وڵاتەیان خستەوە ژێر دەسەڵاتی خۆیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا