ئەمریکا دەبێتە یەکەم دەوڵەت کە ژن دەنێرێتە سەر مانگ

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی دەبێتە یەکەمین دەوڵەت کە ژن دەنێرێتە سەر مانگ و دەشبێتە یەکەم دەوڵەت ئاڵای خۆی لەسەر مەریخ هەڵبکات.

دۆناڵد ترەمپ لەمیانی کۆنگرەی کۆمارییەکاندا وتی: “دەست دەکەین بە قۆناغێکی دیکەی سەلماندنی شکۆی ئەمریکییەکان لە گەردوون دا و بۆ یەکەمین جار ژن دەنێرینە سەر مانگ، هاوکات دەشبینە یەکەم دەوڵەت کە ئاڵاکەمان لەسەر مەریخ هەڵدەکەین.”

لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی ناسا کار لە بەرنامەی نوێی چوونە سەر مانگ دەکات، بەمەبەستی گەشەپێدانی بیرۆکەی دامەزراندنی وێستگەی “Gateway” لەسەر مانگ و گەڕانەوە بۆ زەوی.

ئەوەش هاتووە، زۆرجار باس لەوە کراوە کە ناسا بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا پیشەسازییەکان ئەو پرۆژەیە جێبەجێ دەکات.

رۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٠، دۆناڵد ترەمپ وەک کاندیدی حزبی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا هەڵبژێردرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا