فیلمی زاڵاوا بەشداری فستیڤاڵی فیلمی ڤینیسیا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

فیلمی سینەمایی زاڵاوا لە دەرهێنانی فیلمسازی کورد ئەرسەلان ئەمیری لە یەکەم بەشداربوونی جیهانی خۆی دا، بە شداری حەفتاوهەشتەمین خولی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ڤینیسیا دەکات و وەک یەکێک لە وحەوت فیلمەی بەشدارن کێبەرکێی لە بەشی پێشبڕکێی هەفتەی ڕەخنەگرانی ئەم فستیڤاڵە دەکات و لەم بەشەدا نمایش دەکرێت.

ئەم فیلمە بە دووزمانی کوردی و فارسی بەرهەمهێنراوەو سە میرا بەرادەری و ڕوحڵا بەرادەری بەرهەمێنەری فیلمی زاڵاوان و فیلمەکە لە نزیک شاری سنە وێنەی گیراوە.

لە ڕێکەوتی یەک تا یانزەی سپتمبەرسێ جارنەمایش دەکرێت لە بەشی پێشبڕکێ و بۆ خەڵاتەکانی هەفتەی ڕەخنەگرانی فستیڤاڵی فیلمی ڤینیزیا و خەڵاتی شێری ئایندە ی سی و شەشەمین خولی فستیڤاڵەکە.

زاڵاوا یەکەم فیلمی سینەمایی ئەرسەلان ئەمیری یە وەک دەهێنەر. هەریەک لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی سینەمای ئێران ، نەوید پورفەرەج، پوریا ڕەحیمی سام ، هودا زەینول عابیدینی ، باست ڕەزایی ، شاهۆ ڕۆستەمی ، فەرەیدون حامدی ، و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەکتەرە بەتواناکانی کورد ڕۆڵی  تێدا دەبینن.

فیلمی زاڵاوا  زستانی ئەم ساڵ و لە سی و نۆهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی فەجردا بەشداری کردو لە دە بەشدا کاندیدای کۆتایی خەڵاتەکان بو، دواجار خەڵاتی سیمورغی باشترین فیلمی یەکەمی بۆ( ئەرسەلان ئەمیری) خەڵاتی سیمورغی  باشترین فیلمنامە بۆ ( ئەرسەلان ئەمیری، ئایدا پەناهەندە، تەهمینە بەهرام ) خەڵاتی سیمورغی باشترین ئەکتەری ڕۆڵی تەواوکەر بۆ ( پوریا ڕەحیمی سام ) و هەروەها دیبلۆمی شانازی باشترین وینەگرتنی بۆ ( محەمەد ڕەسولی ) بە دەستهێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا