چۆن بە هۆی یۆگاوە جەستەت لە ژەهر پاک دەکەیتەوە؟

پۆڵەتیک پڕێس

یۆگا کۆمەڵێک سودی زۆری هەیە بۆ پاککردنەوەی جەستە لە ژەهر، لەسەر ئاستی جەستەو هەست و سۆز و ڕۆح، ڕۆڵێی باشی هەیە لە چالاک کرندی سوڕی خوێن، هەروەها یارمەتی باش کردنی ئەرکەکانی جگەر دەدات.

خواردن ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە کۆتایی هێنان بە ژەهری جەستەو، پاراستنی پێست و ڕێکخستنی شێوازی ژیان و چارەسەر کردنی کێشەکان، لە هەمان کاتدا جۆرە جیاوازەکانی یۆگا هاوشێوەی خواردن کاریگەرییان لەسەر کۆتایی هێنان بە ژەهری جەستە هەیە.

پسپۆڕانی بواری تەندروستی جەخت لەوە دەکەنەوە، کە یۆگا جەستەو مێشک لە ژەهر پاک دەکاتەوە، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ هاوسەنگ کرندی ژیانی ڕۆژانە، بە تایبەتی جۆرەکانی سۆریا-ناماسکار ئەگەر ڕاهێنانیان لەسەر بکەیت.

سۆریا-ناماسکار بە ڕاهێنانی سڵاوی خۆر ناسراوە، بە هۆیەوە ڕاهێنان بە تەواوی جەستەت دەکەیت، توانای جەستە زیاد دەکات و دەتوانیت لەهەر کاتەکی رۆژدا بێت ئەنجامی بدەیت، بۆ هەموو تەمەنەکان گونجاوە، بەڵام باشترین کات بۆ ئەنجامدانی بەیانیانە بە گەدەی بەتاڵ.

هەربۆیە پسپۆڕان ئامۆژگاری خەڵک دەکەن، ئەو جۆرە وەرزشە بۆ وەرزشەکانی رۆژانەیان بکەن، بۆ باش کردنی تەندروستی جەستەو پاککردنەوەی لە ژەهر و ڕێکخستنی خەو.

سۆیا-ناماسکار بەوە ناسراوە سیستمی بەرگری بەهێز دەکات، هەروەها مێشک چالاک دەکات، یارمەتی دابەزاندنی ئاستی شەکر دەدات لە خوێندا، دڵە ڕاوکێ کەم دەکاتەوە، کرداری هەرس باش دەکات و لە قەبزی دەتپارێزێت، چارەسەرە بۆ نەخۆشیەکانی گەدە، کێشی جەستە هاوسەنگ دەکات.

لەلایەکیترەوە، پسپۆڕان باس لە ڕاهێنانی هەناسەی قوڵ دەکەن کە ناوی پرانایامایە، هەروەها ڕاهێنانەکانیتر بە پێی زنجیرە بە دانیشتنانەوە لە دۆخێکی ئاسودەدا، سوخاسانا-ئارداپادسانا-پادماسانا، کە پێّیستە چەند جارێک بە دانیشتنانەوە هەناسەی قوڵ هەڵمژیت، بۆ فێربوونی ئەم ڕاهێنانانە باشتر وایە، سەیری ڤیدیۆی تایبەت بکەیت، یاخود کۆرس وەربگریت لای ڕاهێنەر تاوەکو فێر دەبیت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا