سیتی هەموان دەكاتە قوربانی لیۆ

پۆڵەتیك: سپۆڕت
لە پێناو گواستنەوەی لیۆ میسی بۆ ڕیزەكانی لە ماوەی داهاتوودا یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دەستەوارەیەكی نوێ‌ ئاراستەی یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی دەكات تیایدا چەند یاریزانێك و بڕە پارەیەكی زۆر بە بلاو گرانە دەكات تەنها لە پێناو دەستبەردار بوون لە میسی.

ڕۆژنامەی دەیلی میل بەریتانی بەر بڵاوی هەواڵێكی لەو بارەیەوە بڵاو كردەوە تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە هەموان لە سیتی چاوەڕێی گەیشتنی لیۆن تا وەرزی داهاتوو لەگەڵیان یاری بكات و خۆشی بە دڵی هاندەرانی یانەكە بدات بۆ ئەو مەبەستەش ئیدارەی یانەكە ئامادەیی نیشان داوە دەستەوارەیەكی نوێ‌ ئاراستەی یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی بكات سەبارەت بە دەستبەردار بوونی ئەو یانەیە لە لیۆ كە ئەویش خۆی لە بەخشینی 3 یاریزان و بڕە پارەیەكی زۆردا دەبینێتەوە.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە: لە پێناو گواستنەوەی لیۆنێل مێسی بۆ ریزەکانی سیتی 90 ملیۆن یۆرۆ و (گابرێل خیسۆس و ئیریک گارسیا و بێرناردۆ سێلڤا) ئەدات بە یانەی بەرشەلۆنە ئەو بۆندەش شتێكی ناوازەیە كە ئەو یانەیە پێشكەشی كردووە و چاوەڕێی وەڵامی ڕەسمی بەرشەلۆنەن لەو بارەیەوە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا