ڕێدمی بیستۆکێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڕێدمی بە فەرمی بیستۆکی ڕێدمی بادس ٣ پرۆ دەخاتە بازاڕەوە، یەکێکە لە بیستۆکەکانی ئێر دۆتس ٣ پرۆ.

بیستۆکی ڕێدمی بادس ٣ پرۆ بە بزوێنەرێکی ٩ملیمی و ٣ مایکرۆفۆن بۆ ڕەتکردنەوەی دەنگی دەرەکی باشکردنی دەنگ بەرهەم دەهێنێت.

بیستۆکەکە بێتەلەو بە بلوتوزی ٥.٢ پاڵپشتی دەکرێت، هەروەها شەحنەکەی بێتەلەو ماوەی ٢٨ کاتژمێر دەتوانێت کار بکات بەبێ بارگاوی کردنەوە، لە ڕێگەی وایەری تایپ سی یشەوە دەتوانیت بارگاوی بکەیتەوە.

دەتوانیت لە ڕێگەی بازاڕی ئۆنلاینەوە بیستۆکەکە بە دەست بهێنیت لە ئێستادا، هەروەها چەند ڕەنگەکانی لە سپی و ڕەساسی پێکدێت ، نرخەکەشی ٦٠ دۆلارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا