پۆڵه‌تیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا جۆری گۆڕاو (دەلتا) بەڕێژەیەکی بەرچاو لە هەڵکشاندایە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، بەراورد بە چەند هەفتەی ڕابردوو ئامارەکان ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە زیادبوون دەکەن، بەپێی پێشبینیەکانی پزیشکان و نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی کۆرۆنا تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەداهاتوودا زیاتر بەرز دەبێتەوە.
هاوكات بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری سلێمانی دەکات پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییەتەندروستییەکان لەسەرجەم شوێنە گشتییەکانی وەک بازاڕ و مۆڵ و کافتریا و خواردنگەکان و سەیرانگاکاندا بکەن و هەوڵبدەن بەریەککەوتن کەم بکەنەوە.
ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه له‌سه‌ر هاوڵاتیان پێویسته ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەن.
1. بەکارهێنانی ڤاکسین کە لە ئێستادا هەموو جۆرەکانی بەردەستن.
2. بەکارهێنانی دەستکێش و بەستنی ماک.
3.خۆبەدوورگرتن لە تووشبوان و ئەو هاوڵاتیانەی گومانی ئەوەیان لێ دەکرێت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بن.
4.گرنگیدان بە دەست شتن و پاک و خاوێنی و خواردنی خۆراکی تەندروست و جل و بەرگ.
5.مانەوە لە ماڵەوە و دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی