پۆڵەتیک پرێس
نۆکیا تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی نۆکیا جی20 دەخاتەڕوو.
مۆبایلی نۆکیا جی20 کێشەکەی 197 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.52 ئینج و دیقەی پیشاندانی 1600/720 پێکسڵ، چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ جی35 و چارەسەرکەری وێنەی پاوەر ڤی ئاڕی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەرەتی بەدیقەی(2+2+5+48) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات.
مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاتریەکەی 5050 میلی ئەمپێرە.