لەبارەی تاقیكردنەوەكانی سێ و شەشی ئامادەیی روونكردنەوە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایدەگەیەنێت “هیچ گۆرانكاریەك لە وادەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی كۆتایی قۆناغەكانی سێ و شەشی ئامادەیی نەكراوە و و لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێن”.

حەیدەر فاروق، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند “وەزارەت هیچ گۆڕانکارییەکی لە بەرواری تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی پۆلی سێی ناوەندی و شەشەمی بنەڕەتی ئەنجام نەداوە، لە 4ی تەموزەوە هەموو ڕێکاری لۆجستی و تەکنیکی تەواوکلراوە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان، بەڵام بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرما و نەبونی كارەبا ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان بۆ مانگی ئاب دواخراوە”

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاندبوو کە تاقیکردنەوەی شەشەمی ئامادەیی دواخراوە بۆ 21 ی ئاب ، ئەوەش دوای ئەوەی بۆ 27 ی تەمموز دیاریکرابوو بۆ تاقیكردنەوەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا