زیانەکانی خواردنی جگەری خاو

پۆڵەتیک پرێس

پزیشک خالد نەمر پسپۆڕ و زانا لەبواری نەخۆشیەکانی دڵ و قەستەرەدا ئاماژەی بە مەترسی خواردنی جگەری خاوی ئاژەڵ کرد بۆ نەخۆشانی دڵ و پەستانی خوێن.

پزیشکەکە دەڵێت: خواردنی جگەری خاوی ئاژەڵ دەبێتە هۆی هەوکردنە بەکتریاییەکان، بۆیە ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵ و پەستانی خوێن و بەرزی کۆلیستڕۆڵیان هەیە پێویستە لێی دووربکەونەوە، بۆ ئەوەی توشی کێشەی تەندروستیان نەکات.

هەروەها ئەو کەسانە باشترە نەک تەنها لە خواردنی جگەری خاو دووربکەونەوە، بەڵکو دەبێت لە خواردنی مۆخ و گورچیلەش دووربکەونەوە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر کۆلیستڕۆڵیان تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا