ونبوونی خەونەکان لە شەڕێکی هەشت ساڵی دا

پۆڵەتیک پرێس: لاڤە واحید

زۆرێک لە بەشداربووانی شەڕی عێراق-ئێران کەماوەی هەشت ساڵی خایاند، دەیانەوێت هەموو ئەوەی کە لەو شەڕەدا روویدا لەبیری بکەن، کە بەلایەنی کەمەوە نیو ملیۆن قوربانی لێکەوتەوە و ساڵانێکی زۆر گازە زیانبەخشەکانی بوونە مەترسی لەسەر ژیانی دانیشتووانی هەردوو وڵاتەکە، لەگەڵ وێرانکردنی چەندین کۆمەڵەی ناوخۆیی بەدیاریکراویش کوردەکان.

بەپێی راپۆرتێکی میدیا عێراقییەکان، لە ٢٢ی ئەیلولی ١٩٨٠، سوپای سەدام حسێن سەرۆکی پێشوتری عێراق، رووبەرووی شۆڕشی ئێران بە سەرۆکایەتی خومەینی بووەوە، لە چوارچێوەی هێرشێکدا کە سەدام بە سەرەتای دەستپێکی شەڕ لەقەڵەمیدا، بەڵام لەجیاتی ئەوەی سەرکەوتنی بەپەلە بەدەستبهێنێت خۆی بینیەوە لە شەڕێکی هەشت ساڵیدا تێوەگلاوە کە تێیدا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار عێراقی و ٣٠٠ هەزار ئێرانی گیانیان لەدەستدا.

هاوکات، شەڕ کۆتایی نەهات هەتا ئەو کاتەی ئێران بەهۆی ئەمریکاوە لە ٢٠ی ئابی ١٩٨٨ لە تەقەکردن و هێرشکردن وەستا و لە ململانێ خوێناوییەکە کشایەوە.

ئەو شەڕە درێژخایەنە، کاریگەرییەکی گەورەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتیی و جیهان بەگشتیی دروستکرد

ئەو شەڕە درێژخایەنە، کاریگەرییەکی گەورەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتیی و جیهان بەگشتیی دروستکرد، لەبەرئەوەی رێگای بۆ سەدام حسێن کردەوە لە ساڵی ١٩٩٠دا کوەیت داگیربکات و لە ساڵی ٢٠٠٣شدا پرۆسەی ئازادی عێراقی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەوەش ڕوبەڕوبوونەوەکانی نێوان ئیسلامی سونە و ئیسلامی شیعەی لە ناوچەکەدا زیادکرد.

الحرب الايرانية العراقية

 

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ساڵانی کۆتایی شەڕدا، ئەمریکا هاوکاری سەربازی عێراقی کرد و هێرشی سەربازی کردە سەر بارهەڵگرەکانی سوتەمەنی ئێران لە کەنداو و بۆردومانیکردن، دواتریش سەدام حسێن کیمیابارانی کورد و ئێرانییەکانی کرد.

بەڵام، لەدوای تێپەڕبوونی چەند ساڵێک بەسەر ئەو رووداوانەدا، سەدام حسێن وردە وردە هێزەکەی لەدەستدا و هەڵوێستی ئەمریکاش بەرامبەری گۆڕا و ئەوەبوو هەر بە هاوکاری هێزەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣دا دەستگیرکرا و عێراقیش چووە قۆناغێکی دیکەی سیاسییەوە.

الجيش الأمريكي: إيران الرابح الوحيد من غزو العراق

بەپێی راپۆرتەکە، لە ساڵی ١٩٨٨دا، بەرپرسە سیاسیەکانی ئێران، باوەڕیان بە خومەینی هێنا کە ئەمریکا لەو شەڕەدا چووەتەپاڵ عێراق، بۆیە ئێران جگە لە وەستاندنی هێرشەکانی هیچ هەڵبژاردەیەکی دیکەی نەبوو بەڵکو بەجۆرێک لە جۆرەکان بەتەنیا مایەوە لە بەرامبەر عێراقدا.

یەکێک لەو هەرێمانەی زۆرترین زیانی لەم شەڕەدا بەرکەوت کورد بوو

شارەزایان باس لەوە دەکەن، یەکێک لە لایەنە ئەرێنی و باشەکانی ئەو دەستپێشخەرییەی ئێران لە وەستاندنی شەڕ، بریتی بوو لە کۆتاییهێنان بە کوشتار بۆماوەی ٣٢ ساڵ لەنێوان هەردوو وڵاتەکە، بەڵام ئەوە نەبووە هۆی بەدیهێنانی ئاشتی تەواوەتی، یەکێک لەو هەرێمانەی زۆرترین زیانی لەم شەڕەدا بەرکەوت کورد بوو، کە زیاتر لە ١٨٢ هەزار کوردی باشورلەسەر دەستی سەدام حسێن و لە جینۆسایدی ئەنفالدا گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ ئێران، چەندین گۆڕستانی گەورەی ئەو شەڕە هەشت ساڵەییەی لەخۆگرتووە، لەو ماوەیەدا ئێرانییەکان گوزەرانێکی نامۆیان تێپەڕاند، هاوکات، ئەو چەند ساڵە بووە یادەوەرییەکی تاڵ لای عێراقییەکان و کورد بەتایبەتی، ساڵانی دوای ١٩٩١یش، قات و قڕی و برسێتی و بێلانەیی و کۆچی گەنجەکانی لێکەوتەوە بۆ دەرەوەی وڵات و بەشێکیان هەرگیز نەگەڕانەوە بۆ ئەو وڵاتەی خەونەکانیان تێدا لەدەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا