داعش لە سەڵاحەدین دوو سەربازی سوپای عێراق دەكوژێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە رایدەگەیەنێت، چەكدارانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر بارەگای لیوای 2 ی لیوای 66 ی سوپا لە ناوچەی مەتبیجە لە ڕوژهەڵاتی پارێزگەی سەلاحەدین و لە ئەنجامدا ژمارەیەك قوربانی لێكەوتووەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەكان كە ئەمڕۆ شەممە 21ی تەمموز بڵاویانكردەوە، چەكدارانی داعش، هێرشیان كردووەتە سەر خاڵێكی سەربازیی لە ناوچەی مەتبیجەی پارێزگای سەڵاحەدین، لەئەنجامدا دوو سەربازی سوپای عێراق كوژراون و سیانی دیكەش بریندرا بوون”.

دوای شەڕو پێكدادانێكی زۆر چەكدارانی داعش هەڵهاتوون.

ئەمە لەكاتێكدایە، چالاكییەكانی چەكدارانی داعش لەسنوری پارێزگای سەڵاحەدین روویان لەزیاد بوون كردووەو لەماوەی رابردوودا چەندین جار هێرشیان بۆسەر هێزە ئەمنییەكان و جوتیاران و هاوڵاتیان لەو ناوچانە ئەنجامداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا