“ڕێککەوتنی نەوتی نێوان چین و عێراق دەستپێدەكات”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕاوێژکاری ئابوریی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت “بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەكانی ژێراخان بڕیارە رێككەوتنی سندوقی چین و عێراق دەستپێبكات”.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری ئابوریی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ میدیاكانی راگەیاندووە، ئەو ڕێککەوتنە تایبەتە بە بواری ژمێریاری نەوت و لەنێوان ساڵەکانی 2018 بۆ 2019، بەچەند قۆناغێك ئەنجامدراوە بڕیارە دەست پێبکات بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ژێرخان لە عێراق”.

وتیشی ““پرۆژەکە بنیادنراوە لەسەر ئەوەی عێراق رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی چین بکات و داهاتەکەی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان بێت، کە لەلایەن کۆمپانیا چنییە رەسەنەکانەوە جێبەجێبکرێن. ئێستا پارەکە دەچێتە سەر ئەو هەژمارە بانکییەی کە بۆ ئەو رێککەتنە دروستکراوە. حکومەتی عێراقیش لە هەوڵدایە لەسەر ئاستی باڵا باشترین پرۆژە دیاری بکات”.

بەوتەی ئەو راوێژكارەرێککەوتنی عێراق و چین ساڵی 2020 جێبەجێنەکرا، لەبەر نەبوونی یاسای بودجە، هەروەها، داخرانی چین بە رووی جیهاندا و کشانەوەی کۆمپانیا چنییەکان بەهۆی پەتای کۆرۆنا. بەڵام بودجەی ساڵی 2021 بە روون و ئەرێنی ئاماژەی بە رێککەوتن کردووە، پارەی بۆ تەرخانکردووە، جا بەشێوەی قەرز، یاخود جێبەجێکردنی پرۆژەکان بەپێی داواکاری حکومەت.

ئەو راوێژکارەی کازمی ئاماژە بەوەدەکات،رێککەوتنەکە بە هەندێ کاری سادە دەستیپێکردووە، بەڵام دەوڵەت بە چڕی ئەو پرۆژانە دیاری دەکات کە پرۆژەی گرنگ و زیندوون؛ لەوانە: دروستکردنی قوتابخانە، پرۆژەکانی ئاوی خواردنەوە، پترۆکیمیایی.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک