بەوێنە..هەرگیز لەم جۆرە ماسیەت بینیوە؟

پۆڵەتیک پرێس

لە ڕووداوێکی دەگمەندا لە کەناراوەکانی دەریای ویلایەتی ئۆریگنی ئەمریکی، تەقینەوەیەک ماسی ئۆپای ڕەنگاو ڕەنگ بەرەو کەناری سیساید لە باکوری ڕۆژئاوای ویکایەتەکە برد، ماسیەکە بە ماسی مانگ ناسراوە کێشەکەی ٤٥ کیلۆ گرامە.

بەپێی بڵاو کراوەکان، سەنتەری لێکۆڵینەوە دەریاییەکان، لە فەیسبوک بڵاویان کردۆتەوە کە ماسیەکی دەگمەنیان لە کەناراوەکانی ئۆریگن دۆزیوەتەوە، کێیس چاندلەر، بەڕێوبەری گشتی سەنتەرەکە ئاماژەی بە دۆزینەوەی ماسیەکە داو وتی کە تەندروستیەکی باشی هەیە.

بەپێی وتەکانی ئەو سەنتەرە، خەڵکی ئەو ناوچەیەو ماسیگران، هەرگیز ئەو جۆرە ماسیە جیاوازەیان نەبینیوە، چونکە ئەو جۆرانە تەنها لە قوڵایی زەریاکاندا دەژین.

هەرچەندە ماسیەکە ڕواڵەتێکی زۆر جوانی هەیە، وا دەردەکەوێت کە جەستەیەکی زۆر ڕەنگاو ڕەگ و جوانی هەبێت، بەڵام کێیس دەڵێ بەداخەوە، تا ئێمە گەیشتین ماسیەکە مردبوو، بەڵام ئێمە پێش باڵندەکان گەیشتینە لای.

ماسیەکەیان لە ساردکەرەوەی تایبەتتدا هەڵگرت تاوەکە، لێکۆڵینەوەی زانستی لەسەر ئەنجام بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا