سودە تەندروستیەکانی چای سیلان توشی سەرسوڕمانت دەکات

پۆڵەتیک پرێس

چای سیلان لە گەڵای ڕووەکی کامیلیا سێنینسیس دروست دەکرێت، یەکێکە لەو گەڵایانەی بە دژە ئۆکسان دەوڵەمەندە، هەر چایەکیش بەپێی ئەو گەڵایەی لێی دروست دەکرێت سودی خۆی هەیەو سودەکانی جیاوازن.

چای سیلان لە لایەن زۆرێک لە خەڵکانەوە بەکاردەهێندرێت لە جیهاندا، بەڵام ڕەنگە تائێستا سودەکانی نەزانن خواردنەوەی یەک دوو کوپ چای سیلان ڕۆژانە سودێکی زۆر بە تەندروستی جەستەت دەگەیەنێت.

چای سیلان یارمەتیدەرە بۆ زیاد کردنی ژمارەی خڕۆکە سپیەکانی خوێن لە جەستەدا، هەروەها سیستمی بەرگری بەهێز دەکات، ئەو پێکهاتانەی لە چای سیلانی سەوز و ڕەشدا هەیە، دەبێتە هۆی سوتاندنی چەوری بەخێرایی و بە هۆشیەوە، کێش دادەبەزێنیت.

تایبەتمەندیەکی هەیە بریتیە لە کەمکردنەوەی مەترسی نەخۆشی شەکرە لەو کەسانەشدا کە توشی نەخۆشیەکە بوون، ئاستی شەکر لە خوێندا کۆنترۆڵ دەکات، هەستیاری ئەنسۆلین باش دەکات.

چای سیلان سودێکی زۆری هەیە بۆ بەرهەم هێنانی کۆلاجین، کە پرۆتینی سەرەکی بۆ پێست تێدایە، پێست لە پیر بوون دەپارێزێت، ئەو دژە ئۆکسانەی کە تیایەتی کۆلاجین لە لەناوچوون دەپارێزێت، هەروەها ڕەنگی پێست دەپارێزێت لە تێک چوون.

هەروەها بەپێی هەندێک لە لێکۆڵینەوەکان، یارمەتی کەم کردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ دەدەن، بەهۆی ماددەی فلافۆنوید پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات پەستانی خوێن دادەبەزێنێت، پارێزگاری لە ئەرکەکانی مێشک دەکات، هەروەها دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی دڵە ڕاوکێ و باش کردنی خەو، توانای بیر کردنەوە باش دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا