بەڤیدیۆ..بەبۆنەی جەژنەوە پێدیکویر و مانیکیور بۆ فیلەکان دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

هەرچەندە ڕەنگە بارودۆخێکی پێکەنیناوی بێت، بەڵام لە یەکێک لە باخچەکانی ئاژەڵان لە بەلجیکا کۆمەڵێک جوانکاری بۆ فیلەکان ئەنجام درا لەوانە پێدیکویر و مانیکویر واتە پاککردنەوەی دەست و قاچ، وەک پاداشتێکی مانگانە بۆ ژمەرەیەک لە فیلەکان.

ئەم چیرۆکە لەوەوە دەستی پێکرد، کاتێک ئەو کەسانەی سەردانی باخچەی پێری دایزایان کرد سەریان سوڕما، کاتێک بینیان پاسەوانەکان خەریکی پێدیکویر و مانیکویرن بۆ ٢٣ فیل لە باخچەکەدا، لە کاتێکدا لە پاسەوانەکانیان پرسی بۆچی ئەم کارە ئەنجام دەدەن وتیان کە ئەوە پاداشتی بۆ ڕێک و پێکی فیلەکان.

مارتن سیتار بارۆنی تەمەن ٦٤ ساڵ وێنەگرە، ئاماژەی بەوەدا کە فیلەکان حەزیان بە دانیشتنە لەسەر کورسی بۆ ئەنجام دانی پیدیکویر، ئەوەی مایەی پێکەنینە ئەوەیە فیلە نێرەکان زووتر دەیانەوێت لەسەر کورسیەکان دانیشن و پێشبڕکێیان دەکرد.

هەروەها بەرپرسی باخچەکە ڕایگەیاند، کە ئەم چالاکیانە بەردەوام دەبێت بەهۆی ئەوەی تێبینی ئەوەیان کردووە، کاتێک گرنگی بە ڕازاندنەوەی فیلەکان دەدەن هەست بە ئرامی دەکەن فیلەکان، باخچەکەشیان یەکێکە لەو باخچانەی گرنگیەکی زۆر بە تەندروستی دەروونی و جەستەیی ئاژەڵەکان دەدات.

جلسة باديكير مانيكير للفيلة لسلوكهم المنضبط

جلسة باديكير مانيكير للفيلة لسلوكهم المنضبط

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا