ڕیەل می کاتژمێرێکی زیرەک بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

ماڵپەڕەکان هەندێک وێنەی سێ دووریان کاتژمێری زیرەکی ڕیەل می باند ٢یان بڵاو کردەوە، شاشەکەی وا دەردەکەوێت ١.٤ ئینج بت، هەروەها بە شێوەی لاکێشە دیزاین کراوە.

ڕیەل می کاتژمێری زیرەکی باند ٢ بەبێ دووگمە دروست دەکات، لەگەڵ بازنێک کە وا دەردەکەوێت لە سلیکۆن دروست کرابێت.

پێوانەی کاتژمێرەکان بریتی دەبێت لە، ٤٥.٩بۆ ٢٤.٦بۆ ١٢.١ ملیم، هەروەها کۆمەڵێک هەستەوەری تایبەتی بۆ دانراوە، یەکێک لەوانە بۆ پێوانە کردنی لێدانەکانی دڵە، هەروەها هەستەوەری spO2کە بۆ پێوانەکردنی ئاستی ئۆکسجینە لە خوێندا.

کاتژمێرە زیرەکەکە بە بارگاوی کردنی خێرای پۆگۆ بارگاوی دەکرێت، هەروەها هەندێک تایبەتمەندی وەرزشی تێدایە، کە دەتوانن بۆ چالاکیە وەرزشیەکان سودی لێ وەرگرن، دەتوانن موزیکی پێ کۆنترۆڵ بکەن، لە گەڵ کامێرای مۆبایل لە دووەرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا