كاڤانی یانەی نییە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئیدیسۆن كاڤانی ئۆرەگوایی هێرشبەری ناوازەی پێشووی یانەی پاریس سانت جێرمانی فەڕەنسی لە ئێستادا یانەیەك نییە ناوی پێوەی ببەسترێتەوە و تەنها و تەنها گفتوگۆ دەكات و ڕووی لە هیچ كام لەو دوو یانەیە نەكرد كە هەوڵی ڕێكەوتنیان دەدا لەگەڵی.

ڕۆژنامەكانی ئیسپانیا هەواڵی كردنەوەی دەرگای گفتوگۆیان لەگەڵ كاڤانی لە لایەن یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بڵاو كردەوە بە تایبەت كە لە ئێستادا زیدان دەیەوێت لۆكا یۆفیچ و ماریانۆ دیاز لە یانەكە و لە پلانەكانی بكاتە دەرەوە ئیدی شوێنێك بۆ كاڤانی دەبێت لە هێڵی پێشەوەی ڕیاڵ دا بۆ ئەو مەبەستەش ئیدارەی یانەی شاهانە چاویان لە سەر كاڤانی یە بەو پێیەی ئەو یاریزانەش لەگەڵ یانەكانی بەنفیكای پرتوگالی و ئەتڵەتیكۆ مەدرید گفتوگۆی كرد و لەگەڵیان نەگەییشتە ڕێكەوتن هەر بۆیە لە ئێستادا ڕیاڵ لە سەر هێڵە بە مەبەستی دەستەبەر كردنی ئیدیسۆن كاڤانی تەمەن 33 ساڵ.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا