کۆسرەت ڕەسول: بە درێژایی مێژوو، جەژن دەرفەت بووە بۆ لێبووردەیی و یەکتر قبوڵکردن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ په‌بامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، هەمیشەو بە درێژایی مێژوو، جەژن و بۆنە ئاینییەکان دەرفەتێکی گرنگ بوونە بۆ لێبووردەیی و برەودان بەگیانی پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن.

کۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ئومێد دەکەم جەژنی قوربانی ئەمساڵ کە هاوکاتە لەگەڵ دۆخێکی تایبەت لەناوچەکە، بیکەینە وێستگەیەکی چارەنووسساز بۆ یەکترقبوڵکردن و کارکردن لەپێناو ئامانجە رەواکانی گەلەکەمان.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز لە تەواوی موسڵمانانی جیهان بەگشتی و کوردستان بە تایبەتی پیرۆز دەکەم، جەژنە پیرۆزەی تایبەتی خۆم ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و تێکۆشەرە دێرینەکانی گەلەکەمان و کەمئەندامانی سەنگەرو زیندانیانی سیاسی دەکەم و هیواخوازم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلەکەمان.

هەمیشەو بە درێژایی مێژوو، جەژن و بۆنە ئاینییەکان دەرفەتێکی گرنگ بوونە بۆ لێبووردەیی و برەودان بەگیانی پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن، ئومێد دەکەم جەژنی قوربانی ئەمساڵ کە هاوکاتە لەگەڵ دۆخێکی تایبەت لەناوچەکە، بیکەینە وێستگەیەکی چارەنووسساز بۆ یەکترقبوڵکردن و کارکردن لەپێناو ئامانجە رەواکانی گەلەکەمان.

کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا